Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:02

وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا: شەڕی عەفرین شەڕی نێوان کوردو تورک نیه‌

هۆڵەندا: توركیا مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەكەی بكات
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە حكوومەتی هۆڵەندا رایگەیاند" توركیا مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەكەی بكات و یەپەگە بێ خەتا نیە. دووپاتیشی كردووەتەوە كە ئەوان هیچ كات هاوكاری یەپەگەیان نەكردووە. ئەم شەڕەی عەفرینیش بە شەڕی نێوان نەتەوەی كورد و تورك نازانن.

ھالبە زیلسترا وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا لەبارەی لەشكركێشی توركیاوە بۆ سەر عەفرین رایگەیاند "بە ئاشکرا ھێرش کراوەتە سەر تورکیا، تورکیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی، بەڵگەی پێویستی ھەیە، یەپەگە بێ تاوان نییە".

ئەمڕۆ زیلسترا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە بەرگری لە سوپای توركیا كرد و رایگەیاند "ئەمە شەڕ و پێکدادانی کورد و تورک نییە، بەڵكو پەیوەندی بەھێز لە نێوان پەکەکە و یەپەگەدا ھەیە، پەکەکەش لە ھۆڵەندا و ئەورووپاش لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە".

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ی رابردوو هێرشى توركیا بۆ سه‌ر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، له‌ ژێر ناوى ئۆپەراسیۆنى چڵه‌ زه‌یتون، به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه‌ ده‌ستیپێكرد.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.