سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق بە ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی جەدید"ی راگەیاندووە، حکوومەت بەرنامەیەکی داناوە بۆ دابەشکردنی پارچەیەک زەوی بەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگری ، كه ناوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکەنەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر لیستەکان دەکات و ناوەکان بۆ وەزارەتی شارەوانی دەنێرێت، وەزارەتەکەش پارچەیەک زەوی لە پارێزگا سوننەنشینەکانی سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و باشوور و رۆژئاوای بەغدا و ناوچە کوردستانییەکان، بۆ ئەو چەکدارانە دیاری دەکات.
ئەو هەوڵەی حکوومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر چەکدارانی ئەو میلیشیا تائیفییانە، کە خەڵکی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، بووەتە هۆی ناڕەزایی لایەنە سووننەکان و پێیان وایە حکوومەت هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکان دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.