Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:20

پۆتین و ئەردۆگان لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین تاوتوێ ده‌که‌ن

پۆتین و ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، تاوتوێی لەشکرکێشییەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر عەفرین.

ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا لەسه‌ر زاری سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر شارى عەفرین کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان جەختی لەوەکردووەتەوە، "ئامانجی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین پاککردنەوەی ناوچەی عەفرینە لە پەیەدەو داعش". 

20ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆسەر شارى عەفرین دەستیپێکردووەو تورکیا دەیەوێت کۆتایی بەدەسەڵاتی یەپەگە بھێنێت لە عەفرین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.