Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:31

هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو رووسیا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین تاوتوێ ده‌که‌ن

هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%


هه‌ریه‌ك له‌ ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی مالپه‌رى "روسیا الیوم"، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه‌ و تێیدا باسیان له‌ چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌ رووسیا كردووه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین، كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون ناونراوه‌، له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له‌ بۆردومانكردنی شاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ جگه‌ له‌ سوپای توركیا، چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای ئازادی سووریا، كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌شدارن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.