Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:56

بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئالاسکای ئه‌مه‌ریکاى هه‌ژاند

مه‌ترسی روودانی تسونامی له‌ ئارادایه‌
کوردستان TV
100%


بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ئاوه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئالاسكای هه‌ژاندووه‌و مه‌ترسی روودانی تسونامی له‌ ئارادایه‌.

ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018 رایگه‌یاند: "گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 8.2 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌ ویلایه‌تی ئالاسكا روویداوه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی جیۆلۆجی، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ھێزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تردا بووه‌و 281 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كۆدیاكی باشووره‌وه‌ دوور بووه‌.

دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌، زه‌نگی هۆشداریی روودانی تسونامی لێداوه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.