نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیموكراتی سوری له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌داخه‌وه ڕوسیا خیانه‌تی له كورد و عه‌فرین كرد‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش تا چوار پێنج ڕۆژی تر بێده‌نگی نه‌شكێنێت ئه‌وا خه‌ڵكی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن.
هۆزان عه‌فرینی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیموكراتی سوری له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: من حه‌ز ده‌كه‌م ڕاستیه‌كان بڵێم ئه‌وه‌یه كه له(٢٠)ی ئه‌م مانگه‌وه تۆپخانه‌كانی توركیا به‌درێژایی(١٧)كم له‌باكور و باشوری عه‌فرین هێزێكی زۆر به‌به‌رده‌وامی و چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن به‌هه‌موو جۆره چه‌كێكی پێشكه‌وتوی ناتۆ توركیا شه‌ڕی عه‌فرین ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا به‌ته‌نها له‌گوندی قوڕنه كه‌ده‌كه‌وێته سنوری باكوری عه‌فرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر نزیكی سنوره ئه‌وه كه‌وتۆته ژێرده‌ستی توركیا.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ڕوسیا خیانه‌تی له‌كورد كرد و كوردی به‌جێهێشت له‌عه‌فرین،ڕوسیا و توركیا و ڕژێمی سوریا و ئێران ڕێكه‌وتنیان كرد له‌كۆنگره‌ی ئه‌ستانه تا عه‌فرین ڕاده‌ستی توركیا بكات وه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت له‌ئه‌ستۆی ڕوسیایه چونكه به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی ئه‌و ناوچانه له‌ئه‌ستۆی ڕوسیایه به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕوسیا خیانه‌تی له كورد و عه‌فرین كرد.
عه‌فرنی راشیگه‌یاند: ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مریكایه كه‌بێده‌نگه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا تا چوار پێنج ڕۆژی تر بێده‌نگی نه‌شكێنێت ئه‌وا خه‌ڵكی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن چونكه تا ئێستا خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌رنه‌چوون له‌شاره‌كه ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون عه‌ره‌بن كه‌كاتی خۆی وه‌ك په‌نابه‌ر هاتبونه عه‌فرین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا یاده‌چنه لای ڕژێمی سوریا یا ده‌چنه لای توركیا.
هۆزان عه‌فرینی باسی له‌وه‌شكرد كه‌عه‌فرین جیاوازه له كۆبانی چونكه كۆبانی داعش شه‌ڕی ده‌كرد كه چه‌كداربوون وه فڕۆكه‌یان نه‌بوو ئه‌و هێزه‌شیان نه‌بوو،به‌ڵام عه‌فرین توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر كه دووه‌م وڵاتی ناتۆیه واته ده‌توانین بڵێێن عه‌فرین شه‌ڕی ناتۆ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.