Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:30

دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر بۆ جاری دووه‌مه‌ هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا و عێراق کۆده‌بنه‌وه‌

بریتانیا و ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌ مانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ چوار ساڵی دیكه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ جاری دووه‌مه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاو عێراق، جارێك له‌ به‌غداو جارێكیش له‌ سویسرا كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان ناسراو به‌ داڤۆس كه‌ له‌وڵاتی سویسرا به‌رێوه‌ ده‌چێت، تریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كراوه‌و و بریتانیا جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامی پاڵپشتییه‌كانی بۆ عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كان دووپات كردۆته‌وه‌.

ktv

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تریزا مای ، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ، له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا له‌ 29-11-2017 گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبۆوه‌و داوای له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بگرێت.

ktv

دوو دوای رۆژیش له‌ داگیركردنی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن سوپاو میلیشیا شیعه‌كان و گرووپێكی نێو یه‌كێتی، كۆمپانیای برێتش پتریلیۆمی بریتانی رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركوكیان به‌ده‌ستهێناوه‌و دوایی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.

ktv

حه‌یده‌ر جه‌واد عه‌بادی له‌ دایك بووی 1952ی به‌غدایه‌و له‌ ساڵی حه‌فتاكان بۆ خوێندن چۆته‌ بریتانیا و بروانامه‌ی ماجستێرو دكتۆراكه‌ی له‌ زانكۆی مانچسته‌ر له‌ بواری ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له‌ بریتانیا به‌ده‌ست هێناوه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانی هه‌یه‌، دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن له‌ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق و پۆستی په‌رله‌مانی و حكومی وه‌رگرتووه‌.

له‌ ئێستاشدا حكومه‌تی بریتانیا و ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌ مانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ چوار ساڵی دیكه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن و مالیكی و گرووپه‌ شیعه‌كانی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێ به‌ پاڵپشتی ئێران، عه‌بادی له‌ ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.