Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:41

ترەمپ گه‌یشته‌ داڤۆس و سبه‌ى هه‌ینى ووتارێک پێشکه‌ش ده‌کات

18 ساڵە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا بەشداری کۆڕبەندى داڤۆس نەکردووە
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ گەیشتە سویسرا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی زیوریخ بەرەو داڤۆس بەڕێکەوت و بڕیارە ئێوارەی سبه‌ى هەینی 26-1-2018، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێک پێشکەش بکات.

پێش بەڕێکەوتنی بۆ سویسرا، ترەمپ لە توویتەر رایگەیاندبوو "بەو هەموو کارانەی کە من دەیانکەم ئابووری ئێمە دەگەشێتەوە، تەنانەت باشتریش دەبێت". ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو سەرکردانەی داوای لێدەکەن سیاسەتی خۆبەدوورگرتنی ئەمریکا لە جیهان وازلێبهێنێت.

ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان بۆ زۆر لە خاوەنکار و سەرمایەدارانی جیهان مایەی سەرسوڕمانە، چونکە ماوەی 18 ساڵە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا بەشداری کۆڕبەندەکەی نەکردووە.

ئەمساڵ 48ـەمین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان لە داڤۆس لەژێر درووشمی "دروستکردنی داهاتوویەکی هاوبەش لە جیهانێکی لێکترازاودا" بەڕێوەدەچێت.  ئه‌و كه‌سەشی به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و لێكترازانه‌ داده‌نرێت دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایە، كه‌ له‌ بڕیارێكی چاوەڕواننه‌كراودا هاتنی بۆ داڤۆس راگه‌یاند. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.