Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:41

لایەنى سووننه‌ راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی ده‌داته‌ UN

لایەنە سیاسییە سووننەكان نیگەرانن له‌هه‌مبه‌ر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی 
کوردستان TV
100%

زافر عانی سەرۆكی بارستەی موتەحیدوونى سووننه‌ لە پەرلەمانی عێراق به‌ مالپه‌رى "به‌غداد الیوم"ى رایگەیاندوه‌، كە یەكێتی هێزە عێراقییەكانى (سووننە)، راپۆرتێكی تێروتەسەڵی داوەتە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادكراوەكانی دەستی داعش.

زافر عانی، ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگاداری ئەو پێشێلكارییانەن كە میلیشیا چەكدارەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان دەیكەن لە رێگەی رەتكردنەوەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو ناوچانە و ناچاركردنیان بۆ دەنگدان بە كاندیدی دیاریكراوی ئەوان لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری داهاتووی عێراق.

زیاتر گوتی، پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكانمان تاقی كردەوە لەو بارەوە و رۆڵی ئەوان سنووردار بوو لە چاودێریكردنی دیموكراتیەت لە عێراق و ئاستی پاكیی لایەنە سیاسییەكانیش.

ئێستە لایەنە سیاسییە سووننەكان نیگەرانن بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی گشتیی لە ئایاری داهاتوو كە ئەوان لەلایەن لە بەرانبەر هاووڵاتییانی سووننە وەك لاواز دەردەكەون و ترسیشیان لە دەنگدانی هاووڵاتییان هەیە بە كانیدانی نزیك لە شیعەكانەوە بەهۆی بوونی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانیان.

لەلایەكی تر ئەوان ترسی ئەوەیان هەیە كە سووننە بەهۆی نەهامەتییەكانیان بەشداری لە هەڵبژاردنەكان نەكەن و بەو جۆرەیش نوێنەرایەتییان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق لاوازتر بێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.