Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

ئیسڕائیل: ئێران 3 هه‌زار ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی له‌ سووریا جێگیر کردووه‌

مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌كانی ئێران رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت
ئیسڕائیل ئێران 3 هه‌زار ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی له‌ سووریا جێگیر كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ وته‌ی ده‌نی دانۆن باڵیۆزی ئیسڕائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئێستادا حكومه‌تی ئێران 3000 ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی له‌ سووریا جێگیر كردووه‌ و له‌ كۆی گشتیی 82 هه‌زار سه‌رباز و میلشیای له‌م وڵاته‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌.

باڵیۆزی ئیسڕائیل له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی وت كه‌ ژماره‌ی چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنان له‌ سووریا 9 هه‌زار كه‌سه‌ و میلیشیا ئه‌فغانیی و پاكستانیی و عێراقییه‌كان 10 هه‌زار كه‌سن، هه‌روه‌ها گروپه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ كه‌ زیاتریان له‌ هاوڵاتییانی سووریی پێكهاتوون نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س ده‌بن كه‌ هه‌موو ئه‌م چه‌كدار و لایه‌نانه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێرانن.

ده‌نی دانۆن جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ ئاشكرا بكات تا به‌ خه‌ڵكی جیهانی پیشان بدات كه‌ ئه‌گه‌ر خه‌م له‌ رووداوه‌كانی سووریا نه‌خۆن، مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌كانی ئێران رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.