Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:36

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کابول 180 قوربانی وه‌رگرت

تا ئیستاش ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ هه‌ر به‌ره‌و زیادبوونه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابول 180 قوربانی وه‌رگرت
کوردستان TV
100%

چه‌ند كاتژمیرێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك بینای ئۆفیسی وه‌زیران و ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغاستان روویدا و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان نزیكه‌ی 140 كه‌س بریندرا بوون و 40 كه‌سیش كوژراون.

شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ هۆی هێرشێكی خۆكوژیی روویداوه‌ كه‌ تیایدا ئامبۆلانسێكیان بۆمبڕێژ كردووه‌ و تا ئێستاش هیچكه‌س به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

رێكخراوێكی ناحكومیی ئیتاڵیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا 50 برینداریان هێناوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌وان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ تا ئیستاش ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ هه‌ر به‌ره‌و زیادبوونه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.