Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:36

له‌کاتی خوتبه‌ی هه‌ینی هێرشکرایه‌ سه‌ر نوێنه‌ری سیستانی

هێرشكرایه‌ سه‌ر شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی
کوردستان TV
100%

له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی خوتبه‌ی هه‌ینی هێراشكرایه‌ سه‌ر نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی سیستانی.

مورته‌زا ئه‌لحه‌سنی، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی سیستانی ئه‌مرۆشه‌ممه‌27-1-2018 رایگه‌یاند: له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی خوتبه‌ی هه‌ینی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی سیستانی.

ئه‌لحه‌سنی گوتیشی: هه‌وڵی كه‌سه‌كه‌ شكستیهێناو شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی سیستانی خوتبه‌ی هه‌ینی ته‌واو كردو نوێژی هه‌ینیشی بۆ نوێژخوێنان ئه‌نجامدا، له‌ ئێستاشدا شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه‌و پێشوازی له‌ سه‌ردانیكه‌ران ده‌كات  .

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.