Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:34

سێ تایبه‌تمه‌ندی شاراوه‌ی یوتیوب ئاشکرا ده‌بێ

ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆكان و ده‌سكاریكردنیان
You Tube
کوردستان TV
100%

تۆڕی یوتیوب له‌ دنیای ئینته‌رنێت به‌ ته‌واوی به‌ربڵاو و فره‌وان بووه‌ و به‌كارهێنه‌رانی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن، به‌ڵام زۆرینه‌یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ شاراوه‌ و نهێنییه‌كانی یوتیوب نازانن، له‌م بابه‌ته‌ فێری سێ فێڵ و تایبه‌تمه‌ندی یوتیوبتان ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆكان و ده‌سكاریكردنیان.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ویستت له‌و ڤیدیۆیه‌ی ته‌ماشای ده‌كه‌یت، به‌شێكی كورتی كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست یان كۆتای ڤیدیۆكه‌دایه‌، بته‌وێ دۆست و براده‌رێكت سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ بكات، پێویست ناكات لینكه‌كه‌ی به‌ ئاسایی بۆ بنێریت و بۆی بنووسیت سه‌یری ده‌قه‌ و چركه‌ی ئه‌وه‌نده‌ بكه‌، به‌ڵكو له‌ كۆتای لینكه‌كه‌ هێمای =T# ئینجا خوله‌ك و چركه‌ی ڤیدیۆكه‌یش له‌ دوای ئه‌و هێما له‌ كۆتای لینكه‌كه‌ی زیاد بكه‌ و پاشان سه‌رجه‌میان كۆپی بكه‌ و بۆ هاوڕێكه‌تی بنێره‌، كاتێك ئه‌و كلیك ده‌كات، راسته‌وخۆ ڤیدیۆكه‌ له‌و چركه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ تۆ نووسیوته‌ له‌ كۆتای لینكه‌كه‌، نه‌ك له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكات و هاوڕێكه‌ت چاوه‌ڕێ بێ، تا ده‌گاته‌ ئه‌و چركه‌یه‌ی تۆ به‌لاته‌وه‌ گرنگه‌ هاوڕێكه‌ت بیبینێ.

ئه‌گه‌ر ویستت به‌شێك له‌ ڤیدیۆكه‌ بكه‌یت به‌ وێنه‌ی جووڵاو Gif ، ئه‌وا پێویسته‌ له‌ پێشه‌وه‌ی یوتیوب وشه‌ی گیف به‌ پیتی ئینگلیزی بنووسیت، واته‌ ده‌نووسرێ gifyoutube.com كاتێك ئه‌مه‌ كلیك ده‌كه‌ی، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌و شوێنه‌ ده‌توانی كام گرته‌ی هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێ بیكه‌ی به‌ گیف دیاری ده‌كه‌ی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نابێ له‌ 15 چركه‌ زیاتر بێ، پاشان به‌رده‌وام ده‌بیت و فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌یت، تا وێنه‌یه‌كی جووڵاوت بۆ دروست ده‌بێ.

سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندی كه‌ گرنگه‌ بیزانن، ئه‌ویش خێراكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ڤیدیۆكانه‌، واته‌ هه‌ر كات بته‌وێ به‌ هێواشی سه‌یری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕی یوتیوب بكه‌یت، ئه‌وا بچنه‌ Setting و له‌وێوه‌ تایبه‌تمه‌ندی خێرایی كاركردن هه‌یه‌ و ده‌توانن به‌ ویستی خۆتان دیاریی بكه‌ن و ئینجا به‌رده‌وام بن له‌ سه‌یركردنی ڤیدیۆكه‌.

سه‌رچاوه‌ /وشه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.