Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

تاکو ئێستا 66 هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین شه‌هید بوون

توركیا بە شەهیدكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%

 

رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی ناوچەكانی كانتۆنی عەفرینەوە لەلایەن سوپای توركیاوە 66 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.

رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە، "توركیا بە شەهیدكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات و ئێستاش بەردەوامە".

ئەوەشی وتووە، "66 هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەكانی كانتۆنی عەفرین بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی سوپای توركیاوە شەهیدبوون". 

لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا پێیناوەتە رۆژی هەشتەمەوە، توركیا دەیەوێت كۆتایی بەدەسەڵاتی كوردەكان بهێنێت لەو ناوچەیە كە هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمەریكایە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.