Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:50

موراد قەرەیلان: رێگەنادەین عەفرین بکەوێتە دەست تورکیا

قەرەیلان: شەڕی كۆڵان بە كۆڵان دژی توركیا ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

 

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، هێشتا شەڕ نەگەیشتووەتە نێو شاری عەفرین، ئەگەر بێت شەڕ بگاتە ئەو شارە ئەوا هێزەکانیان ماڵ بە ماڵ و کوڵان بە کۆڵان شەڕ لە دژی هێزەکانی تورکیا دەکەن.

قەرەیلان، لە چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی روناھی، نزیك لە پەکەکە رایگەیاندووە" ئەگەر توركیا بێتە ناو عەفرین شەڕی ماڵ بە ماڵ و كۆڵان بە كۆڵان دژی سوپای توركیا دەكرێت، رێگەنادەین عەفرین بكەوێتە دەست توركیا".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا موراد قەرەیلان، گوتیشی" تورکیا بەردەوام دەیەوێت داخوازییەکانی خۆی لەسەر گەلی کورد بسەپێنێت".

راشیگەیاند: "رۆژئاوای کوردستان هیچ کاتێك نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، بەڵام تورکیا دەیەوێت ئەمە بکاتە بیانویەك بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات و رێگە نەدات کورد ببێتە خاوەنی هیچ کیانێکی تایبەت بەخۆی".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی یەپەژە، یەپەگە و ھەسەدە و گەلی عەفرین بەرخۆدانێکی وەیان کردووە سوپای توركیایان تێكشكاندووە، ئەو بەرخۆدانە لە بەرامبەر سوپایەکی بەتەواوەتی تەکنۆلۆژیکدا روودەدات، بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەلەکەمان لە عەفرین بۆ ئێمە جێگای خوشحاڵییە و هەموو گەلی کورد شانازی پێوە دەکات".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.