Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:16

تورکیا: پێویستە ئەمریکا به‌په‌له‌ لە منبج بکشێتەوە

چاوشئۆغڵو: دەبێ ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەپەگە بێنێ
کوردستان TV
100%

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاژانسی ھەواڵی "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە" پێویستە ئەمریكا، به‌په‌له‌ لە منبج بكشێتەوە و ئەمریكا ھەموو ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ یەپەگە بوەستێنێ و ئەوە بە شێوەی كردەیی جێبەجێ بكات تەنھا زارەكی نەبێت".

وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندووە: "دەبێ ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەپەگە بێنێ و لەبارەی یەپەگە چاوەڕێی ھەنگاوی پراكتیكی لە ئەمریكا دەكەین".

ئەوە لە كاتێكدایە لە 20/1/2018، هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عەفرین له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسیۆنى چڵه‌ زه‌یتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه‌ به‌ فەرمی ده‌ستیپێكرد.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.