Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:47

گوتەبێژی هاوپەیمانان: لە پشتیوانیکردنی "هەسەدە" بەردەوام دەبین

گوتەبێژی هاوپەیمانان: ئەوەشمان بەڕاشکاوی بە تورکیا گەیاندووە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیێنێ، لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD  بەردەوام دەبن و ئەوەشیان بەڕاشکاوی بە تورکیا گەیاندووە.

رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی راستی و دروستی ئەو هەواڵەی تورکیا کە دەڵێ ئەمریکا پێدانی چەکی بە هەسەدە راگرتووە، رایگەیاند: " هاوپەیمانان بەردەوامدەبن لە پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دژ بە داعش، پێشتر گوتوومانە و ئێستاش دەیڵێینەوە ئەو ئامراز و چەکانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستن بۆیان دابین دەکەین، ئەمەشمان بەڕاشکاوی بە تورکیا راگەیاندووە".

سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەش کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 27-1-2018 هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شارۆچکەی بەغدادی سنووری ئەنبار ئەنجامیانداوە، هەروەها چۆنییەتی ئەو رووداوەی دەگوترێت هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردوومانکراون، گوتەبێژی هاوپەیمانان رایگەیاند: "شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی شەوی رابردووی پارێزگای ئەنبار پێشكەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەکە دژی داعش بوو و ئێمەش دواتر بەشداریمان کرد".

درەنگانی شەوی رابردوو 26-1-2018، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و هێربەرت رایمۆند ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی عەفرین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. كاڵن دەلێت "له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌ چیدی چه‌ك به‌ یه‌په‌گه‌ نه‌دات". 

لە رۆژی شەممەی رابردوو 20-1-2018، تورکیا ئۆپەراسییۆنێکی سەربازی بەناوی "چڵە زەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. یەپەگە بەرگرییەکی سەخت لە شارەکە دەکات و تاوەکو ئێستاش دەیان کەسی مەدەنی و دەیان سەرباز و شەڕڤان لە هەردوولا کوژراون و برینداربوونە. ئەمریکاش داوا لە تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنەکە سنووردار بکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.