د. خالید ئەحمەد بەرێوهبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی مووسڵ ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نەخۆشخانەكەیاندا 42 حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماركراون، كە 9 حاڵەتیان گیان لەدەستدان بووە.
بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی مووسڵ بە ڕاگەیاندوه، كه لەنەخۆشخانەكەدا 9 حاڵەتی مردن و 33 حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراون ، كە بارودۆخی ژمارەیەكیان ناجێگیرە و ڕەوانەی بەغدا كراون.
هەورەها ووتیشی" لە مووسڵدا بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی هێلكە و مریشكی هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە، هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لهو شارهدا.
تێزانین بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپارێزگای سەڵاحەدین و ژمارەیەك حاڵەتی دیكەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شارى بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.