Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:23

گۆرانییه‌که‌ی باس له‌ قاره‌مانیه‌تی کورد ده‌کات

تایبه‌ت به‌ شاری عه‌فرینه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " قادر ئه‌سعه‌د " هاوخه‌میی خۆی بۆ كوردانی  شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌ رێگه‌ی گۆرانییه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌برێت .

قادر ئه‌سعه‌د له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ په‌یجی تایبه‌ت به‌ خۆی ،له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا  له‌ وڵاتی سوید گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به‌ شاری عه‌فرینی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ باس له‌ به‌رخودان و قاره‌مانێتی كوردانی ئه‌و شاره‌ ده‌كات .

جێی باسه‌ " ئه‌سعه‌د " خۆی تێكست و ئاوازی ئه‌و گۆرانییه‌ی داناوه‌ و به‌ شێوه‌ی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاویكردۆته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.