Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:40

ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی کابول گه‌یشته‌ 245 که‌س

له یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانی شاری كابول روويدا
ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول گه‌یشته‌ 245 كه‌س
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌مبۆلانسێكی بۆمبڕێژكراو له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا، به‌لایه‌نی كه‌م 95 كه‌س كوژران و 150 كه‌سیش برینداربوون.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌فغانستان روویدا كه‌ یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانی شاری كابوله‌.

به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشه‌ گروپی تاڵیبان گرتوویه‌ته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ئه‌م گروپه‌ هه‌فته‌ی رابردووش له‌ هۆتێل كۆنتینێتاڵی كابول هێرشێكی تیرۆریستیی ئه‌نجامدا و به‌هۆی ئه‌ویشه‌وه‌ 24 كه‌س كوژران.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.