Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:27

فران ئێکویزا: ئایا جیهان سڕو نوستووه‌ به‌رامبه‌ر کوژرانى منداڵانی عه‌فرین که‌ بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت؟

پێویسته‌ جیهان به‌ هاناى منداڵ و خه‌ڵكى سیڤیله‌وه‌ بچێت
فران ئێكویزا: ئایا جیهان سڕو نوستووه‌ به‌رامبه‌ر كوژرانى منداڵانی عه‌فرین كه‌ بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت؟
کوردستان TV
100%

فران ئێكویزا، نوێنه‌رى یونسێف له‌ سوریا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى عه‌فرین لێدوانیكى دا له‌سه‌ر كوشتنى منداڵان له‌لایه‌ن هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و هاووڵاتیانى سیڤیل.

ئێكویزا له‌ لێدوانه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك راستى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ده‌سه‌ڵاتى توركیا فه‌رمانى بۆمبارانكردنى عه‌فرینیان داوه‌ و به‌هۆى ئه‌و بۆمبارانه‌وه‌ 11 منداڵى بێتاوان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

فران ئێكویزا ره‌خنه‌ى توندى له‌ وڵاتانى جیهان گرت و له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێت " ئایا جیهان سڕ و نوستووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنى منداڵى بێتاوان بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت؟ هه‌روه‌ها وتى له‌ دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو روژانه‌ توندوتێژى و كوشتن له‌ جه‌ندین ناوچه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ زیادیان كردووه‌.

نوێنه‌رى یونسێف له‌ سوریا وتیشی: یونسێف ڕاپۆرتێكى وه‌رگرتووه‌ ده‌رباره‌ى كوژرانى 11 منداڵى بى تاوان له‌ عه‌فرین كه‌ ده‌كه‌ویته‌ باكوورى سوریا و هه‌روه‌ها به‌رپرسى یونسێف وتى: جه‌نگ یاسایان هه‌یه‌ و ئه‌م یاسایانه‌ ڕۆژانه‌ تێكده‌شكێت و ره‌چاو ناكرێت و پێویسته‌ جیهان به‌ هاناى منداڵ و خه‌ڵكى سیڤیله‌وه‌ بچێت. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.