Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:40

پێشبینى ئابورى  نوسترادموس بۆ ساڵى دوو هەزار و هەژدە

سەرمایەدارو دەوڵەمەندەکان لە جارێک زیاتر دەمرن
کوردستان TV
100%

نوستراداموس فەلەکناس و فەیلەسوف و فیزیایى و دەرمانساز  لە ساڵى هەزارو پێنج سەد و سێ لە فەرەنسا  هاتوتە دنیاوە و خاوەنى کتێبیکى زۆر بەناوبانگە سەبارەت بە پێشبینى و زانیارى دەربارەى داهاتووى وڵاتان کە لە ساڵى هەزارو پێنج سەد و پەنجاو پێنج بەناوى پێشبینى چاپى کردوە ، تاوەکو ئێستا زۆر لە پیشبینیەکانى راست بووە، لەوانە لێدانى تاوەرەکانى ئەمەریکا و هەڵبژاردنى دۆناڵد ترامپ و هتلرو ناپلیۆن پوناپارت ، بۆ ساڵى دوو هەزارو هەژدە سەبارەت بە ئابورى جیهان دەڵیت کێشەیەکى گەورەى ئابورى روودەدات بە جۆرێک کە سەرمایەدارو دەوڵەمەندەکان لە جارێک زیاتر دەمرن، ئیتر نازانرێت ئایا مەبەستى مایەپوچ بوونیانە یا بە گرفتى سیاسى لایەنى دەروونیان ئەوەندە خراپ دەبێت کە لە جارێک زیاتر دەمرن .

دارشتنه‌وه‌:شیلان بیبانى 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.