Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

له‌ عه‌فرین  37 ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 60 ھاوڵاتی تریش برینداربوون

توركیا: 5 سەربازمان کوژراون و 41ى دیکەش برینداربوون
هێرشى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێى نایه‌ حه‌وته‌م رۆژی خۆی
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە جوان محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین، له‌ عەفرین،  رایگەیاند، تەرمی ٣٧ ھاوڵاتی مەدەنی و ٦٠ ھاوڵاتی بریندار، لەسەرەتای ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنەکە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکەیان.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین، رایگەیاند" ژمارەی ھاوڵاتیانی مەدەنی، کە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا، گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٧ کەس و ٦٠ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەنێوان برینداراندا ١٣منداڵ و ١١ ژن و ٣٦ پیاو ھەن و زۆرینەیان ئاوارەن، کە لە شارە جیاجیاکانی سوریاوە ھاتوونە عەفرین.

جوان محەمەد، ھەروەھا راشیگەیاندووە، نەخۆشخانەکەیان ئەو بریندارانەی کە برینیان سەختە چارەسەریان بۆ دەکات و لە توانای  نەخۆشخانەکەیان نییە، کە ئەو ژمارە بریندارانە ھەڵبگرێت.

هەروەها سوپای تورکیاش رایگەیاندووە، لە سەرەتای دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتون)ەوە تا رۆژی شەممە 27/1/2018،، 5 سەرباز کوژراون و 41 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها هەر لە هەمان ماوەدا، 15 چەکداری سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون و 28ـی دیکەش بریندار بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.