Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:21

کتێبه‌که‌ی "خه‌تاری" گه‌یشتۆته‌ قۆناغی چاپکردن

له‌ مانگی 8ی ساڵی 2014 ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ی
کوردستان TV
100%


له‌ دوای سێ ساڵ ماندووبوون و گه‌ران به‌ شوێن كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ ، لێكۆله‌رێكی ئێزیدی كۆتایی به‌ نووسینی په‌رتوكێكی دیكۆمێنتاری هه‌شت به‌رگی هێنا له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدیان .

نووسه‌ری په‌رتوك " داود موراد خه‌تاری " ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاره‌ساتی شه‌نگاڵ له‌ مانگی 8ی ساڵی 2014 ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێویستن بۆ ناساندنی جینۆسلیدی ئێزیدییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ په‌رتوكێكی 8 به‌رگیدا كه‌ هه‌ر به‌رگێك له‌ 300 بۆ 500 لاپه‌ره‌ پێك هاتووه‌ .

خه‌تاری وتیشی له‌ ئێستادا نووسینه‌وه‌ی هه‌ر هه‌شت به‌رگ به‌ كۆتا هاتووه‌ و گه‌یشتۆته‌ قۆناخی چاپكردن و له‌ نزیكترین كاتدا له‌ سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی زانكۆی دهۆك به‌ چاپ ده‌گات .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.