Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:52

هێرشێک بۆ سەر ئەکادیمیەی سەربازی لەلایەن داعشەوە

بە تەقەكردنێكی زۆر و مووشەك هەڵدان رووداوەكە دەستیپێكرد
هێرشێك بۆ سەر ئەكادیمیەی سەربازی لەلایەن داعشەوە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگەی ئاژانسی ئەعماق كە سەر بەو رێكخراوە تیرۆریستیەیە ، بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیاند كە بۆ سەر ئەكادیمییەی سەربازی لە كابولی پایتەخت  ئەنجامدرا .

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئەفغانی بڵاویكردەوە كە ژمارەیەك چەكداری هێرشبەری ئەكادیمیەی مارشال فەهیم ی سەربازی كوژران و شكستیان هێنا لە چوونە ناو ئەكادیمیەكە .

بەسیر موجاهید گوتەبێژ بەناوی پۆلیسی كابول بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند كە بە تەقەكردنێكی زۆر و مووشەك هەڵدان رووداوەكە دەستیپێكرد ، بەڵام ئێستا دۆخەكە ئارام بۆتەوە .

كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقەیەكی زۆر بیسترا لە دەوروبەری كابول بەتایبەتی لەو ئەكادیمیەیە كە زۆربەی ئەفسەرە پلە بەرزەكان تێیدا مەشق ئەنجام دەدەن .

 

 

سوهێل تاهیر عەبدولڵا

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.