دوای تێپەڕبوونی 5 مانگ بە سەر دووبارە كردنەوەی دەروازەی نێوان عێراق و ئوردن كە رێككەوتنێكی فەرمی واژووكرا بۆ كردنەوەی دەروازەی ترێبیل بەمەبەستی هاتووچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ، كەچی ئەو دەروازەیە لە ژێر دەستی میلیشیاكانی حزبولڵای عێراقیدا ماون كە میلیشیایەكی حشدی شەعبین .
بەرپرسە ناوەخۆییەكانی پارێزگای ئەنبار و ئەفسەرەكانی سوپای عێراق رایانگەیاند كە تەواوی دەروازە نێودەوڵەتییەكەی نێوان عێراق و ئوردن لە ژێر دەستی میلیشیاكانی حشدی شەعبی حزبولڵای عێراقی دان و ئەفسەرو پۆلیس تەنها بە شێوەیەكی لاوەكی لەو دەروازەیەن و هیچ دەسەڵاتێكیان نییە لە رووی كارگێرییەوە ، ئەو میلیشیایانەش تەواوی سەرچاوە داراییەكانی ئەو دەروازەیە بۆ خۆیان قۆرخ دەكەن .
ئەو میلیشیایانەی حشدی شەعبی تۆمەتباركراون بە ئاودیوكردنی كەل و پەلی بەسەرچوو و نایاسایی بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەكی زۆر لە بازرگانان .
لە 30ی مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەو دەروازە سنوورییە كرایەوە بەناوی ترێبیلی عێراقی و لە لای ئوردنیشەوە بەناوی كەرامە كە كەوتۆتە نێ,ان شاری روتبەی عێراقی و شاری روەیشدی ئوردنی .
تێكڕای ئاڵوگۆری بازرگانی ساڵانە لەو دەروازەیە دەگاتە نێوان 4 تا 5 ملیار دۆلار
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.