Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:57

له‌ 120 شاری روسیا خۆپیشاندان له‌ دژی پوتین ئه‌نجامدرا

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فرت و فێڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی رووسیا
له‌ 120 شاری روسیا خۆپیشاندان له‌ دژی پوتین ئه‌نجامدرا
کوردستان TV
100%

رۆژی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ 120 شاری رووسیا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فرت و فێڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌لێكسی ناڤاڵنی یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیاش ده‌ستگیر كرا.

ناڤاڵنی كه‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی سیسته‌می سیاسی رووسیایه‌ ره‌خنه‌ی زۆریشی له‌ ڤلادیمێر پوتین هه‌یه‌. 

رۆژی رابردوو هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ رۆیشته‌ ریزی خۆپیشانده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، پۆلیسیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراویان به‌ تاوانی پیشێل كردنی یاسا له‌ رێگه‌ی رێكخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی ده‌ستگیر كردووه‌.

شاره‌كانی مۆسكۆ و سان پترزبۆرگ دوو له‌و شاره‌ گه‌ورانه‌ی رووسیا بوون كه‌ خۆپیشاندانیان تیادا ئه‌نجامدرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ سه‌رباری ساردبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كه‌ش و هه‌وا له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی رووسیا كه‌ سه‌رما له‌ هه‌ندێك شار ده‌گه‌یشته‌ 45 ژێر سفری سه‌دیی، له‌ 120 شاری دیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری رووسیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا رۆژی 18ـی مارسی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و  به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا ئه‌نجامی ئه‌مجاره‌ش پێشوه‌خته‌ دیاریكراوه‌ و بۆ چواره‌مین جار ڤلادیمێر پوتین ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری رووسیا، وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م تا ساڵی 2024 له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.