Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:27

وه‌زیری دارایی: پڕۆژەچاکسازییه‌که‌ی حکومه‌ت ژیانى مووچه‌خۆران باشتر ده‌کات

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریان كرد‌
وه‌زیری دارایی: پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت ژیانى مووچه‌خۆران باشتر ده‌كات
کوردستان TV
100%

رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت ژیانى مووچه‌خۆران باشتر ده‌كات و یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تیش دروست ده‌كات. 

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28/1/2018، جه‌عفه‌ر ئێمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمیان كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازیه‌كى گه‌رمیان لێكرا.

جه‌عفه‌ر ئیمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ پێویستمان زانى كه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بكه‌ین بۆ پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگى نێوانمان و ده‌ستخۆشى بكه‌ین له ئاماده‌كردنى ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه هاوبه‌شه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان كراوه. 

لای خۆشیه‌وه رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتی: ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان كراوه یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كى باشیش بۆ خه‌زێنه‌ی گشتى ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و باشتركردنى ژیانى مووچه‌خۆران. 

وه‌زیری دارایى و ئابوورى وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچوون هه‌بووه‌.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.