Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:28

له‌ کازاخستان به‌هۆى سه‌رماو سۆله‌وه‌ 223 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

پلەی سەرما له‌ كازاخستان 29 پله‌ى ژێر سفره‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان رایگه‌یاند" به‌هۆى زۆرى ڕێژەی بەفر بارین و شەپۆلی سەرماو بەستەڵەک ڕێگەوبانەکان داخراون و 223 هاووڵاتیش به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی سەرچاوەکان ئەو سەرما و سۆڵەیەى كازاخستان، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، ئه‌م جاره‌ش زەرەر و زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕەز و باخەکان گەیاندووە و زۆرێک لە ئاژەڵ و باڵندەکانیش لە بیابانەکان لە سەرما مردوون.

پلەی سەرما لە ناوچەی ئالماتیی کازاخستان 29 سیلیزیی ژێر سفر بووە و لە ئاستانەى پایتەختی ئەو وڵاتەش پلەی سەرمای 26 پله‌ى ژێر سفر بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.