بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بکرێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو، کورد و سوننە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
بەپێی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاردراوە بانگھێشتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بکرێت بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە لەپەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،، لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجە لە خشتەی کۆبونەوەکە نەبووە و "لەناوکادا خرایەبەر باس" ھەربۆیە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە، چونکە بەو شێوەیەی کە دەیانەوێ تێیپەرێنن زیانی زۆری بۆ کورد ھەیە.
لە دانیشتنی ئەمرۆی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و سووننەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دوابخرێت.
محەممەد عوسمان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندانی راگەیاند، ئەمرۆ کە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد، لە خشتەی کۆبوونەوەکە باسی پرۆژە یاسای بوددجەی تێدا نەبوو، بەڵام پاش ئەوەی چوونە کۆبونەوەکە و رێژەی یاسایی تەواوبوو بۆ تێپەراندنی کاروبارەکان،"لە ناکاودا پرۆژە یاسای بودجە خرایەبەرباس، ھەربۆیە وەکو کورد و سوونەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.