Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

ئەمەریکا: هێزه‌کانمان له‌ مەنبەجى سووریا ناکشێنینەوە

توركیا داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ھێزەکانی لە مەنبەج بکشێنێتەوە
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌رال جۆزیف ڤۆتێڵ، فەرماندەی ناوەندی سووپای ئەمەریکا، ڕایدەگەیەنێت لە شارى مەنبەج،  لە باکووری سووریا، ناکشێنەوە، وه‌ك وه‌لام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ توركیا، كه‌ دوێنێ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە ئەمەریکا کرد ھێزە سەربازییەکانی لە ناوچەی مەنبەجی سوریا بکشێنێتەوە، بەرلەوەی تورکیا ھێرشی سەربازی بۆسەر ناوچەکە ئەنجام ده‌دات.

ژه‌نه‌رال جۆزیف ڤۆتێڵ بە تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی ڕاگەیاندووە کە کشانەوەی ھێزە ئەمەریکییەکان "شتێک نییە ئەوان بیری لێبکەنەوە."

ئەو لێدوانەی ڤۆتێڵ ئەوە دەگەیەنێت کە سەربازانی ئەمەریکا لە مەنبەج، لەبەردەم مەترسی ئەوەدان بکەونە بەر هێرشى سوپای تورکیا، ئەگەر توركیا بەڵێنەکانی بۆ ھێرشکردنە سەر ئەو شارە جێبەجێ بکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.