Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:53

بۆچی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئێف بی ئای ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بوو

دوو مانگی ماوه‌ خانه‌نیش بێ
کوردستان TV
100%

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، ئه‌ندریو ماككابی، پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی واده‌ی خانه‌نیشینی خۆی بكا له‌ مانگی ئاداری داهاتوو، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.

به‌رپرسێكی باڵای ئێف بی ئای كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، هه‌واڵی ده‌ستبه‌رداربوونی ماككابی له‌ پۆسته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

هاوكات ماككابی پێش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئادار خانه‌نیش بێ، له‌مڕۆوه‌ به‌دواوه‌ گشت مۆڵه‌ته‌كانی خۆی به‌كارهێنا و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.

ماككابی كه‌ دوو مانگی ماوه‌ خانه‌نیش بێ، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووسیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆری دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆماریخوازه‌كان ببووه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.