Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:45

ئەمریکا قەدەغەکردنی چوونە ناوەوەی کۆچبەران لەسەر 11 وڵات بۆ ناو وڵاتەکەی هەڵدەگرێت

كرستین نیلسن وەزیری ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا :بۆ وەرگرتنی پەنابەران رێوشوێنی ئەمنی توندە دەگیرێتە بەر
ئەمریكا قەدەغەكردنی چوونە ناوەوەی كۆچبەران لە سەر 11 وڵات بۆ ناو وڵاتەكەی هەڵدەگرێت
کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا قەدەغەكردنی چوونە ناوەوەی پەنابەرانی 11 وڵات كە زۆربەیان موسلمانن بۆ ناو وڵاتەكەی ، هەڵدەگرێت .

بەڵام روونیكردەوە كە ئەوانەی دەیانەوێت بێنە ناو ئەمریكا ، لە جاران زیاتر دووچاری پشكنین و رێوشوێنە ئەمنییەكان دەبنەوە .

كرستین نیلسن وەزیری ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا رایگەیاند كە بۆ وەرگرتنی پەنابەران رێوشوێنی ئەمنی توندە دەگیرێتە بەر ئەویش بۆ مسۆگەركردنی سەلامەتی ئەمریكا .

روونیشیكردەوە كە وەزارەكەی لە گەل تەواوی دامودەزگاكان هەماهەنگی كردووە بۆ وەرگرتنی پەنابەران لەو 11 وڵاتە كە بە مەترسیدار ناوی بردن ، بەڵام تەئكیدی كردەوە كە ئەو پەنابەرانە هەڕەشە نابن لە سەر ئاسایشی ئەمریكا .

بەرپرسانی ئەمریكا ناوی ئەو 11 وڵاتەیان نەهێنا ، بەڵام بە پێی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەم وڵاتانە بریتین لە میسر و ئێران و عێراق و سوریا و یەمەن و لیبیا و سودان و مالی و سۆماڵ و باشووری سودان و كۆریای باكوور .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.