Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:52

داعش هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی لە رۆژئاوا دەدات

داعش لە ماوەی رابردوودا چەكی كیمیایی لە عێراق و سوریا بەكارهێنا
داعش هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی كیمیایی لە رۆژئاوا دەكات
کوردستان TV
100%


كریستین نیلسن وەزیری ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە بنكەی ویدرۆ ولسۆن رایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی داعش لە ماوەی رابردوودا چەكی كیمیایی لە عێراق و سوریا بەكار هێنا ، ئێستاش هەوڵ دەدات لە ئایندە هێرش بە چەكی كیمیایی لە رۆژئاوا بەكار بهێنێت .

نیلسن روونیكردەوە كە داعش لە گۆڕەپانی جەنگ لە عێراق و سوریا چەكی كیمیایی بەكار هێنا ئێستاش هەوڵیان چڕ كردۆتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەم چەكانە لە رۆژئاوا . تەئكیدیشی كردەوە كە ئەمریكا بۆیە هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ پشكنینی تەواوی ئەو پەنابەرانەی كە روو لە ئەمریكا دەكەن بە مەبەستی مافی پەنابەریەتی  .

حكومەتی ئەمریكاش بەناچاری هەڵ دەدات ئەو كەسانەی كە مەترسیدارن لە دەرەوەی ئەمریكا بهێلێتەوە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.