سكرتێری گشتی بزووتنه‌ی نوجه‌با كه گرووپێكی سه‌ربه‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه له‌عێراق، هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێ ،ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌چنه ده‌ره‌وه به داگیركه‌ر داده‌نرێن و هه‌نگاوی پێویست له‌به‌رامبه‌ریان ده‌گرێنه به‌ر.
به پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه ئه‌كره‌م كه‌عبی، سكرتێری گشتی بزووتنه‌ی نوجه‌با ،به ئاژانسی فارسی ئێرانی راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌چنه ده‌ره‌وه به داگیركه‌ر داده‌نرێن و هه‌نگاوی پێویست له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنییان ده‌گرێنه به‌ر.
گوتیشی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و گه‌له‌كه‌یدانییه، به‌ڵكو مانه‌وه‌یان سه‌رچاوه‌ی كاولكاری و پاڵپشتیكردنه له تیرۆر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.