Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:52

رەوتی حیکمە لە ئیئتیلافی عەبادی هاتە دەرەوە

هەردوولا بە جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكەن
رەوتی حیكمە لە ئیئتیلافی عەبادی هاتە دەرەوە
کوردستان TV
100%

رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم و ئیئتیلافی النصر - سەركەوتنی حەیدەر عەبادی، بڕیارییاندا بە دوو لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن كە بڕیارە لە 12ی مانگی 5ی ئەمساڵ بەرێوە بچێت .

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی هاوبەشی ئەو دوو لایەنە، كە ئیئتیلافی سەركەوتنی عەبادی و رەوتی حیكمەی عەمار حەكیمە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بە جیا بەشداری هەڵبژاردن بكەن و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، جیابوونەوەكە جیابوونەوەیەكی تەكنیكییە زیاتر و  لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو لایە.

رەوتی حیكمە لە 14ی كانوونی دووەمی  ئەمساڵ بڕیاریدا بچێتە ناو ئیئتیلافەكەی عەبادی، بەڵام لە راگەیەندراوێكدا، هەردوولا رایانگەیاند بە جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكەن. ئەمەش وا دەكات  ویلایەتی دووەمی عەبادی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق قورستر بێت.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.