Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:36

له‌کاتی روماڵیکردنی هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین میدیاکارێکی سه‌ر به‌ یه‌په‌ژه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

پێشتر روماڵی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی كردووه‌
کوردستان TV
100%

میدیاكارێكی سه‌ر به‌ یه‌په‌ژه‌ له‌ كاتی روماڵیكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی راجۆی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی عه‌فرین گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی هاواری سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به‌ په‌كه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ڤرین مه‌عسوم، ژنه‌ میدیاكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له‌ كاتی روماڵیكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی راجۆی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی عفرین گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌ڤرین مه‌عسوم، ژنه‌ میدیاكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان پێشتر روماڵی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی كردووه‌و دواتریش به‌شداری له‌ روماڵی خۆراگرییه‌كانی عه‌فرین له‌دژی سوپای توركیا كردووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا بۆته‌ قوربانی.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.