Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:45

چه‌ند به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی "ئیبراهیم سمۆ" بڵاوکرایه‌وه‌

بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌ده‌بی شانۆی كوردی پركردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


پرۆفیسۆر و دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ ناوێكی شاراوه‌ی نێو بواری ئه‌ده‌ب و كلتوری كوردی نییه‌ ، به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌م نووسه‌ره‌ ده‌ست ره‌نگینانه‌ی به‌ نووسینه‌ به‌ پێزو هه‌مه‌ جۆره‌كانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ئه‌ده‌بیدا .

سمۆ  نووسینه‌كانی زیاتر له‌ بواری دراما و شانۆدا چر كردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌ سالی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كتێبی به‌ چاپگه‌یاندووه‌ و بڵاویكردنه‌ته‌وه‌ .

ئه‌مانه‌ نموونه‌ی چه‌ند كتێبێكی پرۆفیسۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆن :

1-شانۆ و دراما د ئه‌ده‌بی كوردیا.
2- ره‌گه‌زین شانۆیێ  د ئه‌ده‌بی كوردیا.
3- د ناڤبه‌را فۆلكلۆر و كه‌له‌پوردا.
4- خوێندنه‌ك بۆ چه‌ند بابه‌تێن ه‌ده‌بی.
5- كاریگه‌ری  شانۆ له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردندا.

پرۆفیسۆر ی دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ له‌ ساڵی 1968 له‌ شارۆچكه‌ی سێمێڵی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك هاتۆته‌ دنیاوه‌،خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌م شاره‌ ته‌واو كردووه‌ ،  بروانامه‌ی به‌كالاریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرای له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ كۆلیژی ئاداب به‌شی زمانی كوردی .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.