دادوه‌رێكی پێشوتری عێراق وه‌ڵامی حه‌نان فهتهلاوی ده‌داته‌وه ده‌ڵێ ، خۆمن میسی نیم دوو ملیۆن دۆلار له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتی كردن له لیسته‌كه‌ی عه‌بادی وه‌ربگرم.
مونیر حه‌داد، دادوه‌ری پێشووتری عێراق و ئه‌ندامی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ئیراده، وه‌ڵامی حه‌نان فهتهلاوی ، پهرلهمانتارو سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده ده‌داته‌وه ده‌ڵێ : حه‌یده‌ر عهبادییم نه‌بینیوه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشم له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست بهرداربوونم له بزووتنه‌وه‌ی ئیراده وه‌رنه‌گرتووه، وازهێنانیشم له بزووتنه‌وه‌ی ئیراده بۆ ئیفلاسی كه‌سێتی و سیاسی حه‌نان فهتهلاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوتیشی: حه‌نان فهتهلاوی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق یه‌ك كورسیش له حله‌و به‌غدا به‌ده‌ست ناهێنێ، چونكه ئه‌و ته‌نها پشت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ستێت و خۆشی به رابه‌ری لیست ده‌زانێ.
حه‌نان فهتهلاوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیبووی مونیر حه‌داد، دادوه‌ری پێشووتری عێراق و ئه‌ندامی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ئیراده،له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی دوو ملیۆن دۆلار ده‌ستبه‌رداری بزووتنه‌وه‌ی ئیراده‌و بووه‌و په‌یوه‌ندی به لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه.
سه‌رچاوه:به‌غدا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.