Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:51

هێزێکی ده‌مامکدار له‌ بنکه‌ى پۆلیسی حاجیاوا به‌رپرسی ناوچه‌ی "پ د ک" ده‌ڕفێنن

سووتاندنی لقی 11 له‌ لایه‌ن گێره‌شێوێنانه‌وه‌
هێزێكی ده‌مامكدار له‌ بنكه‌ى پۆلیسی حاجیاوا به‌رپرسی ناوچه‌ی "پ د ك" ده‌ڕفێنن
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پۆلیسی حاجیاوا بۆ "مه‌حه‌مه‌د سێوكانی" به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی حاجیاوای پارتی دیموكراتی كوردستان داواده‌كرێت ناوبراو بۆ ئیمزاكردنی هه‌ندێك په‌راوی كۆن سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكات، كاتێك ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌چێت بۆ ئیمزاكردنی ئه‌و په‌راوانه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ده‌مامكداری سه‌ر به‌ یه‌كێتی ناوبراو قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن وده‌یبه‌ن بۆ ئاسایشی رانیه‌.

مامۆستا سه‌عد،  به‌رپرسی رێكخستنی لقی 11 ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پۆلیسی حاجیاوا به‌ فێڵ به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی حاجیاوایان بانگ كردووه‌ بۆ بنكه‌ی پۆلیس و راده‌ستی هێزێكی ده‌مامكداری ره‌شیان كردووه‌ و ئه‌وانیش راسته‌وخۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێمه‌یان قۆڵبه‌ست كردووه‌و بردوویانه‌ بۆ به‌شی ته‌وقیفی گرتووخانه‌ی رانییه‌ له‌ سه‌ركه‌پكان.

زیاتر گوتی: دوای ئه‌وه‌ دۆسیه‌ی تاوانی ئه‌نجامدانی كوشتنیان بۆ ناوبراو كردووه‌ته‌وه‌و حاكم به‌ ماده‌ی 406 ده‌ستگیری كردووه‌.

گوتیشی: دوای رووداوه‌كانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و سووتاندنی لقی 11 له‌ لایه‌ن گێره‌شێوێنانه‌وه‌، ئاسایشی راپه‌رین ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی له‌و سنووره‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌ی ئه‌وان بروسكه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی سه‌رووی خۆمان كردووه‌و ئه‌وانمان له‌و باره‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: كادیران و لایه‌نگرانی خۆمانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بێ پرسكردن به‌ ئۆرگانه‌كانی خۆیان به‌ ده‌م بانگی هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی و ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌ نه‌چن چونكه‌ وه‌ك ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ ئه‌وان له‌ بیری ده‌ستگیر كردنی كادیره‌كانماندان.

راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی حاجیاوا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسی لق و 3  كارگێری لقی 11 به‌ ناوه‌كانی عومه‌ر خدر وشێخ حه‌سه‌ن و به‌كر پیرۆت و هه‌ردوو به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و راپه‌رین بریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.


 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.