Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:34

زیاتر لە 220 هاووڵاتیی مەدەنی لە عەفرین بوونەتە قوربانی

سوپای تورکیا راگەیەندراوێک لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی عەفرین بڵاو دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 31/1/2018، لە راگەیەندراوێکدا، سوپای تورکیا ئاشكراى كرد، كه‌ لە چەند کاتژمێری رابردوودا، 22 بنکە و ئامانجی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان لە شاری عەفرین تۆپباران کردووە.

سوپای تورکیا رایگەیاندووە، کە لەو ماوەیەدا، 63 شەڕڤانی یەپەگە بەهۆی شەڕ و تۆپبارانی سوپای تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارە بڵاو کراوەکان، تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشەوە، زیاتر لە 220 هاووڵاتیی مەدەنی لە شاری عەفرین بوونەتە قوربانی.

تێزانین لە 20/1/2018ـەوە، سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی و زەمینی و تۆپخانە،  لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکاته‌ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.