Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:21

ھەلیکۆپتەرێک لە باشووری کالیفۆڕنیا  دەکەوێتە سەر ماڵێک و تێک دەشکێت

سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

ھەلیکۆپتەرێک لە باشووری ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا دەکەوێتە سەر ماڵێک و تێک دەشکێت.

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەھۆی تێکشکانی فڕۆکەکە، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 31/1/2018 لە ناوچەی نیوبرۆت لە باشووری کالیفۆڕنیا رووی داوە.

فڕۆکەخانەی جۆن واینی رایگەیاندووە، ھەلیکۆپتەرەکە بە چوار کەسی ھەڵگرتبوو و لە دووریی 1.6 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەکە، کەوتووەتە سەر ماڵێک و تێک شکاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.