رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی له هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ده‌كات و ههوڵدهدهات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێته خواره‌وه‌و هادی عامری ،سكرتێری گشتی رێكخراوی به‌در بكاته شوێنگره‌وه‌ی .
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی باڵا رایگه‌یاندووه :هادی عامری به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرای كردووه كه هادی عامری له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وه‌تی حیكمه كه به‌مدواییانه له‌لیسته‌كه‌ی عه‌بادی كشایه‌وه، به‌ڵینی پیدراوه پاڵپشتی بكات و لهداهاتووشیدا نوری مالیكی په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ماهه‌نگییه‌وه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.