ئه‌و پیاوه‌ی كه له شاری له‌نده‌ن به ئۆتۆمبێل و به‌خێرایی خۆی كرد به‌ناوی ئاپۆڕای هاوڵاتییانی نوێژخوێنی شاره‌كه‌دا به 43 ساڵ زیندان سزادرا، هه‌روه‌ها دادوه‌ریش هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به رق و كینه‌ی كه‌سیی خودی تاوانباره‌كه وه‌سفكرد.
ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو دارن ئۆزبۆرن به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و هاوڵاتییانی پیاده‌ی نزیك مزگه‌وتێك لێیخوڕیبوو به نیازی كوشتنی ئه‌و موسڵمانانه و ئه‌مكاره چه‌ندین قوربانیی لێكهوتهوه. بۆ ئه‌م تاوانه‌ش ناوبراو 43 ساڵ زیندانی بۆ دیاریكرا، ئه‌ویش به‌بێ ئه‌گه‌ری كه‌وتنه به‌ر لێبوردن.
له‌كاتی دادگاییكردندا دادوه‌ری دۆسییه‌كه به تاوانباره‌كه‌ی وت: مێشكی تۆ پڕه له رقێكی قێزه‌ون و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ت به تیرۆریستیی هه‌ژمار ده‌كرێت، تۆ نیازی كوشتنی مرۆڤه‌كانت هه‌بووه.
له‌م رووداوه‌دا كه‌سێك كوژرا و 12 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.