Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:23

ئه‌مریکا گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر 6 که‌سایه‌تیی و 7 دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ حزبوڵڵای لوبنان

حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ تۆڕه‌كانی حزبوڵڵا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا هه‌ڵوه‌شێنێت
ئه‌مریكا گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر 6 كه‌سایه‌تیی و 7 دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ حزبوڵڵای لوبنان
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو وه‌ك سزایه‌ك گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر 6 كه‌سایه‌تیی و 7 دامه‌زراوه‌ی ئه‌فریقیا كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ حزبوڵڵای لوبنانه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ و به‌رپرسه‌ له‌ مه‌رگی هه‌زاران كه‌س و ئه‌م رێكخراوه‌ دارده‌ستی ئێرانه‌ بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاری سزایه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوانه‌ی ناویان له‌ لیستی گه‌مارۆكه‌دا هاتووه‌، دارایی و سامانه‌كانیان له‌ ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و هه‌موو هاوڵاتیی و كۆمپانیاكانی ئه‌م وڵاته‌ش رێگرییان لێده‌كرێت له‌وه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵدا ئه‌و كه‌س  و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن.

ستێفان مینۆشن یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ تۆڕه‌كانی حزبوڵڵا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا هه‌ڵوه‌شێنێت، كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ توڕه‌كانی له‌م ناوچانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهاتی كاره‌ نایاساییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.