لیوای روكن مەحمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار رایگەیاند كە ئۆپراسیۆنی پاككردنەوەی ناوچەیەكی فراوان لە بیابانی ئەنبار بەرەو وڵاتی سعودیە دەستی پێكرد .
فەلاحی روونیكردەوە كە هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیس و حشدی هۆزەكان و هێزەكانی سنوور بە هەماهەنگی فرۆكەكانی جەنگی سوپا و هاوپەیمانان ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی پاككردنەوەی بیابانی ئەنبار بەرەو سنووری نێوان عێراق و سعودییە دەستیپێكرد .
فەلاحی روونیشیكردەوە كە ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە لەناوبردنی تەواوی مۆڵگەو حەشارگەكانی داعشە لەو ناوچانە .
دوای ئازادكردنی شاروشارۆچكەكانی عێراق ، زۆربەی چەكدارانی داعش روویان لەو بیابانە كردووە و هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.