Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:16

په‌کین و کابوڵ به‌نیازن به‌یه‌که‌وه‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌ ئه‌فغانستان درووست بکه‌ن

ئه‌م بنكه‌ سه‌ربازییه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی چین له‌ ناوچه‌ی دووره‌ده‌ست و چیایی به‌ناوی وه‌خان درووست بكرێت
په‌كین و كابوڵ به‌نیازن به‌یه‌كه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ ئه‌فغانستان درووست بكه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین سه‌رقاڵی دانووستانن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌م بنكه‌ سه‌ربازییه‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن وڵاتی چین له‌ ناوچه‌ی دووره‌ده‌ست و چیایی به‌ناوی " وه‌خان " درووست بكرێت و شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی چین و ئه‌فغانستان له‌م ناوچه‌یه‌ دیتراون.

وه‌ك هه‌واڵه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ په‌كین ماوه‌یه‌كی زۆره‌ نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نائارامییه‌كانی ئه‌فغانستان زیان به‌ ناوچه‌ی شین جیانگی رۆژئاوای چین بگه‌یه‌نێت كه‌ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ موسڵمانی ئۆیغورن و له‌م چه‌ند ساڵه‌ دواییشدا زۆرێك له‌وان سه‌ركوت كراون و كوژراون.

به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسه‌ ئه‌فغانییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین هه‌واڵی درووستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ ئه‌فغانستان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و وته‌بێژی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌ڵێت چین وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ ته‌نیا له‌ بواره‌كانی به‌رگریی و شه‌ڕی دژی تیرۆر پشتیوانیی ئه‌فغانستان ده‌كات نه‌ك هیچ شتێكی دیكه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.