Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:06

ئیسماعیل هه‌نییه‌ رۆیشته‌ نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریکاوه‌

رێگه‌ له‌ هه‌موو هاوڵاتیی و دانیشتووانی ئه‌مریكا گیراوه‌ بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوبراو
ئیسماعیل هه‌نییه‌ رۆیشته‌ نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ناوی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی خسته‌ ناو لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌، ناوی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس خراوه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆری ئه‌م وڵاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ له‌مه‌ودوا رێگه‌ له‌ هه‌موو هاوڵاتیی و دانیشتووانی ئه‌مریكا گیراوه‌ بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوبراو، حكومه‌تی ئه‌مریكاش سه‌رجه‌م سامان و داراییه‌كانی ناوبراوی له‌ ئه‌مریكا و ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌م وڵاته‌دایه‌، بلۆك ده‌كات.

واشنتن وه‌كو سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی خۆی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌خاته‌ ناو لیستی تیرۆر كه‌ گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایش هاوڵاتییانی ئه‌مریكیی و سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.