شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌وام ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن كه كه‌ل و په‌له‌كانیان له ماڵپه‌ره باوهڕپێكراوكان بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو نه‌بن وه كاتێك كه شته‌كه‌ش ده‌كڕن سه‌ره‌تا بیكهنهو بیپشكنن ئینجا وه‌ری بگرن با تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بن كه به‌سه‌ر Tabrej Mehaboob هاتووه.
ئه‌ندازیارێكی پرۆگرامساز له ووڵاتی هیندستان به‌ناوی Tabrej Mehaboob ته‌مه‌ن 26 ساڵان ئامێره‌كی مۆبایلی ئایفۆن 8ی كڕی به نرخی 857 دۆلار به شێوه‌ی ئۆنلاین له Flipkart، به‌ڵام كاتێك ئایفۆنه‌كه‌ی كرده‌وه بینی له‌بڕی ئایفۆن 8 دوو پارچه سابوون له‌ناو پاكه‌تی ئایفۆنه‌كه بوو.
(تهبهریچ Tabrej) سكاڵای دژی Flipkart تۆماركرد و به تۆمه‌تی فێڵ لێ‌كردن، له‌لایه‌كی تره‌وه ووته‌بێژی Flipkart ڕایگه‌یاند زۆر نیگه‌رانین له‌و شته كه ڕوویداوه گووتی ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كڕیارهكهنمان، وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كان و وه هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان به‌بیرده‌خاته‌وه كه ساڵی ڕابردوو كێشه‌یه‌كی هه‌مان شێوه‌ش ڕوویدا كاتێك ئافره‌تێك ئامێره‌كی مۆبایلی ئایفۆنی كڕی، به‌ڵام له بڕی ئایفۆن دوو پارچه په‌تاته‌ی له‌ناو پاكه‌تی مۆبایله‌كه داندرابوو له‌گه‌ڵ شاحینه‌ی مۆبایلی سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید.
سه‌رچاوه / تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.