موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ داوای له هاوڵاتییانی عێراق كرد تا به‌شداریی خۆپیشاندانی ملیۆنی بكه‌ن له شاره‌كانی عێراق، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه و لادانی گه‌نده‌ڵكاران.
سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاره هاوڵاتییانی عێراق به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و بایكۆتی ئه‌م پڕۆسه گرنگه نه‌كه‌ن، تا ئه‌وجۆره‌ی ناوبراو ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵكاران له ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بن.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا به لایه‌نگرانی خۆی راگه‌یاندووه: له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار ده‌بین تا به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان دادگایی بكرێن و داراییه دزراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌ڵك.
ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هیچ ئایین و هاوپه‌یمانێتیی و ئایینزا یان كه‌سێكی دیاریكراو هه‌ڵنابژێرین، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌نیا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر كه‌سه گه‌نده‌ڵه‌كاندا به‌شداری ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بین.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.